مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی پێڕه‌وی له كۆمه‌ڵێك كۆنڤانسیۆن و به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كا . كاتێكی كۆنڤانسیۆنێك له لایه‌ن وڵاتێكه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێ ، به پێی یاسا ئه‌و وڵاته ئه‌ركدار ده‌كرێ كه ڕێز له‌و یاسایه بگرێ و ده‌بێ دڵنیا بێ كه یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و مافانه‌ی له‌و كۆنڤانسیۆنه دا نوسراون پێكه‌وه كۆكن .
وڵاتی ئێران له نۆ دانه كۆنڤانسیۆنی سه‌ره‌كیی مافه‌كانی مرۆڤ پێنج دانه‌یانی قه‌بووڵ كردووه ، به‌ڵام تا چه‌ند پێی پاپه‌نده ئه‌وه پرسیارێكه كه به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
سه‌رجه‌م به‌ڵگه و كۆنڤانسیۆنهكانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لێره ده‌ست ده‌كه‌ون