هاووڵاتییەکی سەردەشتی لە مهاباد لە سێدار درا

0
2026

مرۆڤایەتی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە  ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی مەهاباد بەڕێوەچوو.

هەواڵنێری مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی “جەمشید تەهامی” ڕاگەیاندووە.

جەمشید تەهامی پێشتر و لەساڵی ٢٧١٣ی کوردی(١٣٩٢ی هەتاوی) دەستبەسەر و دواتر بەتۆمەتی ” تاوانە پەییوەندیدارەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لە سێدارەدرانی هاووڵاتییانی کورد لە حاڵێکدا بەڕێوەدەچێ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارلمانی ئێران گەڵاڵەیەکیان پەسەند کردووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، تاوانبارگەلی مادە هۆشبەرەکان لە ئەگەری نەبوونی تاوانی “مفسد فی الارض” لە سێدارە نادرێن.