چارەنووسی گەنجێکی پیرانشاری دوای دەستبەسەربوونی ناڕوونە

0
1002

مرۆڤایەتی: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی گەنجانی کورد، هێزیەکانی ئیتلاعاتیی ڕژیم لە پیرانشار، گەنجێکی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 3ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعات، گەنجێکی پیرانشارییان بە ناوی “ناسر خزری” دەستبەسەر کرد.

دەگوترێ ئەو گەنجە تەمەن ٢٩ ساڵانە لە شەقامی “مەنگووڕ” لەلایەن هێزە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو لاوە کوردە ناڕوونە بەڵام دەگوترێ بنەماڵەی ئەو لاوە پێشینەی سیاسییان هەیە و پێدەچێ بە هۆکاری سیاسییەوە دەستبەسەر کرابێ.

تا ئێستا چارەنووسی ئەو لاوە کوردە ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگواستراو و دۆخی جەستەیی و دەروونیی “ناسر خزری” لەبەر دەست دا نیە.