مرۆڤایەتی: چالاكی سیاسیی كورد سه‌یوان عه‌لیزاده، ٢٧ ساڵانه و كوڕی قادر كه ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سه‌قزه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سەیران، سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردیه‌كان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سه‌قزه‌وه حوكمی یه‌ك ساڵ و نیو زیندانی به سه‌ر دا سه‌پێندرا و ڕه‌وانی زیندانی كرماشان كرا.
به پێی زانیاریه‌كان سه‌یوان عه‌لیزاده له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌رده‌وام له ژێر فشار و شكه‌نجه دابووه و له دۆخ و چاره‌نووسێكی نادیار دا ڕاگیراوه.