کۆڵبەرێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا/ مەئموورەکانی ڕژیم پێشیان بە هێنانەوەی تەرمەکەی گرت

0
1069

مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی” کاتژمێر ٣:٣٠ تا ٤ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی سەردەشتی بە شێوەیەکی گوماناوی لە سنوورەکانی سەرشیو ، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی، محەممەد خزرزادە ناسراو بە محەممەدگڵە ڕاگەیاند کە خێزانداریشە.

بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان هیچ شوێنی گوللـە بەسەر جەستەی ئەو کۆڵبەرە کوردەوە دیار نیە بەڵام پێدەچێ لە ترسی ڕاونانی مەئموورەکانی و لە کاتی ڕاکردندا لە شاخ هەڵدێرابێتە خوارێ.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد گوتیشی: “گریلاکانی پ ک ک ـش گوتوویانە ئەو کۆڵبەرە بە هۆی هەڵدێران لە شاخەوە گیانی لە دەست داوە”.

بەپێی زانیارییەکان، مەئموورەکانی ڕژیم ئیزنیان بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە کوردە نەداوە، جەستە زامدارەکەی ببەنەوە بۆ لای ڕۆژهەڵات هەر بۆیە بەناچاری بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی و لەوێ گیانی لە دەست داوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی بە سنووری کێلێ ـدا گەێندراوەتە کوردستانی ڕۆژهەڵات.