پارازیت گیانی دوو منداڵی لە جوانڕۆ گرت

0
881

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی لە شاری جوانڕۆ، لە ماوەی ٢ حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٢ منداڵ بە هۆی پارازیت بە مردوویی لە دایک بوون.

مردنی ئەو دوو منداڵە بە هۆکاری هەبوونی پارازیت لەلایەن پزیشکەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی لە ناو دۆسیەی پزشکیی ئەو منداڵانەدا بە ڕوونی نووسراوە.

عەبدوڕەحمان و نگین، دایک و باوکی یەکێک لەو دوو منداڵەن کە دوای ٩ مانگ، منداڵەکەیان بە مردوویی لە دایک بوو و پزشکی نەخۆشخانەش پشتڕاستی کردۆتەوە مردنی منداڵەکەیان بە هۆی پارازیت و کاریگەرییەکانی بووە.

ئەو ژن و مێردە لاوە کوردە، ساڵێکە زەماوەندیان کردووە و یەکەم بەرهەمی زەماوەندەکەیان بە هۆی پارازیتی زۆر لە جوانڕۆ، بە مردوویی لە دایک بوو.

جافری بەدری ـیش باوکێکی تری جوانڕۆییە کە لە ماوەی ئەو دوو حەوتوویەدا، منداڵەکەیان بە مردوویی لە دایک بوو.

پزشکەکانی جوانڕۆ بە چەند ژنی سک پڕیان ڕاگەیاندووە تا کاتی بوونی منداڵەکەیان لە شار نەمێنن و بچن بۆ گوندێک یان شوێنێکی تر کە پاراسیتی نەبێ.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە جوانڕۆ گوتیشی: “بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین منداڵی تریش بەو هۆیەوە بە مردوویی لەدایک بوون بەڵام بەمیدیایی نەکراون”.