مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ٢٥ خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ، کرێكارێکی کوردی خەڵکی مەریوان لە نزیک سنووری باشماغ کەوتۆتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بریندار بووە.
شوناسی ئەو هاونیشتمانییە، “فەرهاد” ناسراو بە فەرهادە ڕەش ڕاگەیێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە لە کاتی ڕاوە ماسی لە سنوورەکانی نزیک باشماخ لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێکرا و بە توندی برینداربوو.
ئەم کرێکارە کوردە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان گواستراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.