کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە، خۆی هەڵواسی و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
فەرهاد عەباسپور، خەڵکی گوندی “عەنبێ”ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕ سەربە بەخشی سیلوانەی ورمێ، هەولی خۆکوشتنی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
ناوەندی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان (مافنیوز) رایگەیاندووە، ئەو کۆڵبەرە کورد، تەمەنی ٤٤ ساڵ و هەروەها باوکی دو ومنداڵیش بووە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، فەرهاد عەباسپوور لە گەوڕدا و بە گوریس خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کۆڵبەران سەرەڕای تووشبوون بە مەترسیی زۆری وەکوو کەوتنە سەر مین و کوژران بەدەستی هێزە نیزامییەکانی ئێران، داهاتێکی کەمیان لەو کارە دەست دەکەوێ، بۆیە بەردەوام لەژێر گوشاری ئابووریدان.
بەپیی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەرین، کە تەنیا بۆ بژیویی ژیان روویان لەو پیشەیە کردووە.