دووهەمین قوربانیی مین لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا

0
1064

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا، ٢ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین، بوونە قوربانی،

دوای ئەوەی لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ـی سەر بە مەریوان، بە ناوی کارزان محەممەدی بە هۆی تەقینەوەی مین لە چەند شوێنی جەستەی و بەتایبەتی چاو و سینگی بە تووندی بریندار بوو، دۆینێ یەکشەممە 23ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، کەسێکی تر لە پاوە، بە هۆی تەقینەوەی مین بە تووندی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە پاوە، لە دەوروبەری گوندی سنووریی “زاوەر” لە شاری پاوە، ژنێکی کەمئەندامی شەڕی ئێران و عێراق بە ناوی مریەم ئەمینیان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە کێڵگە، لە مووچە و بە توندی بریندار بووە.

لەو ڕووداوەدا، ئەو هاووڵاتییە کوردە، هەردوو لاقی بە سەختی سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێرچاوەدێریی پزیشکیدایە.