٧ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانی ورمێ لەسیدارە دران

0
1256

بەرەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، ٧ زیندانیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە لە زیندنای ناوەندیی ورمێ لەسێداره دران.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی ناسنامەی ٦ کەسی لەو ئێعدام کراوانە، فەڕوخ عابدی، کوری حەسەن و خەڵکی گوندی کۆسی، موهەندیس کەرەم قولی‌زاده، کوڕی ئیبراهیم و خەلکی گەڕەکی شاهیدی ورمێ، عارف اسماحیلی خەڵکی گوندی خانەقا و دانیشتووی ورمێ، مەحکووم ئیژیک کوڕی کازم و خەڵکی گوندی حەسەنلووی ورمێ، جوان ئەسغەری و حەسەنی “شۆرەتی یەکێک لەو کەسانە”ی راگەیاندووە.

ئەو کەسانە پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو بە مەبەستی بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدانیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ گوازرابوونەوە.

ئەو حەوت کەسە، کە رۆژی یەکشەممە دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکانیان رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.

ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردە، سەرجەم خەڵکی ناوشار و گوندەکانی دەوروبەری ورمێ بوون، ە بە ئامادە بوونی بەرپرسانی دەزگای دادوەریی رژیمی ئیسلامیی ئێران لەسێدارە دران.

بە ئەژمار کردنی ئەم ٧ کەسە، لە سەرەتای مانگی نۆڤامبرەوە (١ هەتا ١٤ی نۆڤامبر) سەرجەم ١٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی “بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی ئەنقەست” بە بریاری دەزگای دادوەریی ئێران لەسێدارە دراون.

چالاکانی مافی مرۆڤ دەیان جار کوشتن و لەسێدارەدانی لەرادە بەدەریان لەلایەن رژیمی ئیسلامیی ئیرانەوە ەحکووم کردووە، بەڵام چالاکان و چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە رژیمی ئێران بە مەبەستی سیاسی هاووڵاتیانی کورد لەسێدارە ئەدات.