مرۆڤایەتی: چارەنووسی ٢ هاووڵاتیی نەغەدەیی بەناوەکانی “ئارام سوورە”، خوێندکاری بوای وەرزش و “شایان حاجی تەلخابی”، ئاڕایشگەر کە ڕێکەوتی 8ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون، سەرەڕای تێپەڕبوونی 14 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونەکەیاندا، هەروا ناڕوونە.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە 8ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.
چارەنووسی دوو برا بە ناوەکانی دیاکۆ و مستەفا شێخی کە ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی لەلایەن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری بۆكان دەستبەسەرکراون تا ئێستاش ناڕوونە.
هەروەک پێشتر، “مرۆڤایەتی” بڵاوی کردبۆوە، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو برایه و پاش لێدان و بێحورمه‌تی و هه‌روه‌ها پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، قۆڵبه‌ستیان كردوون و بۆ شوێنێكی نادیاریان ڕاگواستوون.
لە هەمان کاتدا چارەنووسی ئارمان سەلیم پوور، کوڕی حەبیب، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی مهاباد و خاوەن پێشەی وێنەگری کە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە و دەست بەسەر کەرستە و ئامێرە تاکەکەسییەکانیشی داگیراوە، تا ئێستاش ناڕوونە.
“لە هەمان کاتدا دڵشاد وەسیمی” تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری پاوە و دەستبەسەر لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نالەباری جەستەیی و ئەزیەت و ئازاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرابوو، چارەنووسی نادیارە.