مرۆڤایەتی: دوی تێپەڕینی نزیک بە یەک ساڵ و نیو بەسەر ڕووداوی هوتێل تالار لە مهاباد، ١٢ هاووڵاتیی ناڕازی خەڵکی شاری سەردەشت کە هاوسۆزیی خۆیان بۆ قوربانییەکانی ڕووداوی هوتێل تارای شاری مەهاباد دەربڕیبوو، لەلایەن دەزگاری دادوەریی ئێران، بە زیندان و دانی پارە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سزا دران.
دادگای تاوانەکانی شاری سەردەشت، سزای ١ ساڵ زیندان و هەروەها دیەی ١٦ میلیۆن و ٢١٠ هەزار تمەنی بە پێی تاوانی خزمایەتی و بە تاوانی “تێکدانی دۆخی گشتی” بۆ ١٢ هاووڵاتیی ئەو شارە بڕیەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان شوناسی ئەو ١٢ هاونیشتمانییەی باژێڕی سەردەشتی بەو جۆرە ڕاگەیاندووە: ١-سەردار ئیسماعیلی 2 – ڕامین حەسەنزادە ٣-سەفا حەسەنپوور ٤-سوهەیلا زبێری ٥-هێمن جەنەت یار، ٦-سامڕەند ئەحمەد زادە ٧-ئامانج شێخەپوور ٨_سامان مڵکاری ٩-حوسێن پەری ئاقایی ١٠-محەممەد قادریان ١١-کامیل ڕەسووڵ پوور 12- فەرهاد شێخانی.
هەر کام لەوو ١٢ هاووڵاتییە سەبارەت بە پشتیوانی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ڕووداوی هوتیڵ تارای شاری مەهاباد بە ساڵێک زیندان و هەروەها تێکدانی دۆخی گشتی لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سەردەشت بە شەش مانگ زیندانی سزا دران.
١١ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی پاش مردنی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد، خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەو کردەوەیە ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری مەهاباد و ئەم رووداوەش توندوتیژی لێکەتەوە کە بە هۆیەوە هێندێک کەس دەستبەسەر وهێندێکی دیکەش بریندار بوون و هەروەها هاووڵاتییەک لەو ڕووداوەدا گیانی لە دەست دا.