بڕیارە سبەی ئیجلال قەوامی دادگایی بکرێت

0
996

مرۆڤایەتی: بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەلایەن چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە بە “مرۆڤایەتی” گەیشتووة، بڕیارە سبەی سێ شەممە 18ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، دادگای ئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ، لە سنە بەڕێوە بچێ.

ئەو دادگاییە لە لقی ٣ـی دادیاریی دادسەرای گشتی و شٶڕشی سنە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەکەی مرۆڤایەتی، ئیج؛ا؛ قەوامی بە هۆی سکاڵای فەردین زەمانی، ئەندامی شۆڕای شاری سنە و بەتاوانی بڵاو کردنەوەی درۆ و چواشەکاری، دەبێ لە لقی ٣ـی دادیاریی دادسەرای گشتی و شٶڕشی سنە، ئامادە ببێت”.

پێشتر بابەتێک بە ناوی ئیجلال قەوامی لە گۆڤارێکدا بڵاو بۆتەوە و تێیدا باس لە کردەوە نایاساییەکانی فەردین زەمانی کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری ئەو سکاڵا و دادگایی کردنەی گێڕاوە بۆ هەڵبژاردنی ٧ـی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی و گوتی: “ئیجلال قەوامی لە سەردەمی هەڵبژاردنی خلی ٩ـیەمی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێران، لایەنگری لە لایەنێک و بژاردەیەک دەکرد و ئەوەش ڕکەبەر و دژبەری لە ناو لایەنە بەرانبەرەکانیدا لێکەوتۆتەوە و لە ئێستادا و لە ژێر ناوی تردا سەرهەڵدەداتەوە”.