مرۆڤایەتی: سینا قه‌له‌نده‌ری، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، خه‌ڵكی شاری كووهده‌شتی لۆڕستان و هه‌واڵنێری ڕادیۆی تێگرامیی لوڕستان، سزای ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
به‌پێی هەواڵی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سینا قه‌له‌نده‌ری بەتاوانی بڵاوکردنەوەی درۆ له ڕادیۆی تلگرامی خۆی، له لایه‌ن دادگا و بەبێ ئامادەبوونی خۆی و بێ هەبوونی پارێزەر، سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
قەلەندەری له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی دادگا كراوه به‌ڵام به هۆی هەبوونی نه‌خۆشیی گورچیله‌كانی نه‌یتوانیوە له دادگا ئاماده بێ.
دەرکردنی ئەو سزایە لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێران، پێدانی له حاڵێكدایه كه ناوبراو له قۆناخی لێكۆڵینه‌وه‌دا بێ‌تاوان دەرچووە به‌لام به هۆكاری ناڕوون، دادستان بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ركردنی ده‌ركردووە .
سینا قەلەندەری، ٩ی خه‌رمانانی 1395ی هەتاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگ كرا به‌ڵام ده‌سبه‌سه‌ریان كرد و به هۆی نه‌خۆشی بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه و پاشان به بارمتە و بە شێوەیەکی كاتی ئازاد كرا.
پێشتریش فەرمانداریی لورستان، سکاڵای لەسەر ئەو چالاکە تۆمار کردبوو و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو.