دوو هاووڵاتیی کورد حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕایەوە

0
1038

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە تاوانی دزی کردن لە یەکێک لە زێڕنگەرییەکانی شاری سەرپێلی زەهاو وهەروەها کوشتنی کەسێک، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.

ئەو سزایە کەمتر لە سێ مانگە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بۆ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بڕاوتەوە.

سەرۆکی دەزگای دادی  پارێزگای کرماشان لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس، باسی لەوە کردووە کە ئەو دۆسیە دەبێ بە زوترین کات تاوتوێ بکرێت.

بە وتەی “محەممەد ڕەزا عەداڵەت خواە” هاووڵاتییەکی دیکە هەر لە پەیوەندیی لەگەڵ دزی کردن لە زێڕینگەریەکدا بە زیندانی درێژ ماوە مەحکووم کراوە.