شەریف باجوەر، چالاكی ژینگەپارێز، ئازاد کرا

0
1322

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی”، شەریف باجوەر، چالاکی ژینگەپارێزی مەریوان کە ڕۆژی چوارشەممە 12ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزە، ڕۆژی پێنج شەممە 13ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی و تەنیا یەک ڕٶژ دوای ئازادبووةی، بە درووشمی “نا بۆ تووندوتیژی”، پیاسەی خۆی  لە مەریوان بەرەو سەلاس باوەجانی دەست پێکرد.

باجوەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەدا کە بە دەست مرۆڤایەتیش گەیشتووە دەڵێ: “لەسەر بانگەوازیی نا بۆ تووندوتیژی، ئێمە بە خۆشییەوە ڕێگای خۆمان درێژە پێدەدەن و لەگەڵ هەر کۆسپێک کە هاتبێتە بەردەممان، بەردەوامین. چون هەموو نیەتی ئێمە ئەوەیە کە مرۆڤ بگاتە ئەو شوێنەی کە لە ناخی دایە و فەلسەفەی بوونی مرۆڤ لەسەر زەویە، کارەکانمان دەکەین و ئەوە دژ بە هیچ مرۆڤێک نیە و ڕێگایەکە بۆ پێکەوە ژیانی هەموو مرۆڤەکان لەلای یەکتری بە  ئاسایشەوە”.

لە دەستپێکی ئەو هەڵوێستە کردەوەییەی ئەو چالاکە ژیگەپارێزەدا، خەڵکانێکی زۆر هاوڕێیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.

تا ئێستاش هژۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە کوردە، ڕوون نیە.

دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی مەریوان لە کاتێکدابوو کە ناوبراو، ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە مەبەستی پشتیوانی لە مافی ئاژەڵات و بە پەیامی “لەگەڵ میهرەبانیدا ژین بەسەر ببەین”، مانگرتن و ڕێپێوانی خۆی لە مەریوان تا سەلاسی باوەجانی، ڕاگەیاندبوو.