عاسمه جه‌هانگیر وه‌ك ڕێپۆرتێری تایبه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار‌و باری مافی مرۆڤی ئێران ده‌ستبه‌كار بوو.
ڕۆژی كورد : ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی ئه‌حمه‌د شه‌هید رێپۆرتێری پێشووی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار و باری مافی مرۆڤی ئێران ، له ڕێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆیه‌وه له تویتێر وێڕای پیرۆزبایی ڕایگه‌یاند كه خاتوو عاسمه جه‌هانگیر له‌مڕۆوه وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار و باری مافی مرۆڤی ئێران ده‌ستبه‌كار بووه و هه‌روه‌ها هیوای خواست كه له‌و ئه‌ركه گرینگه دا سه‌ركه‌وتوو بێ .
پێویسته بگوترێ كه هه‌ڵبژاردنی خانمی جه‌هانگیر بۆ ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه ، كاردانه‌وه‌ی توندی ڕژیمی ئێرانی لێكه‌وته‌وه و جه‌وادی لاریجانی ، تێئۆریسیه‌نی شكه‌نجه و ئێعدام ، ئه‌و دیاركردنه‌ی ناعادڵانه و نایاسایی له قه‌ڵه‌م دا ، هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی مێهری سه‌ر به ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی رۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان به بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له ژێر ناوی ”جێگۆڕكێی مۆره‌كان و ئامانجه‌كانی پشت په‌رده ، عاسمه‌ی جه‌هانگیر ، گێڕانه‌وه‌یه‌كی دووپاته له ستاندارده دوو فاقیه‌كانی مافی مرۆڤ“ نیگه‌رانیی خۆی له هه‌ڵبژاردنی عاسمه جه‌هانگیر وه‌ك ڕێپۆرتێری تایبه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار‌و باری مافی مرۆڤی ئێران ده‌ربڕیبوو .
Home ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێپۆرتێری نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران ده‌ستبه‌كار بوو