به‌ندكراوێكی کورد لە “زیندانی ڕەجایی شار” له‌ چاره‌نووسێكی نادیار دایه‌

0
764

ڕۆژی كورد : “دڵشاد وەسیمی” تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری پاوە و دەستبەسەر لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نالەباری جەستەیی و ئەزیەت و ئازاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرابوو، چارەنووسی نادیارە.

ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات له‌م باره‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئەم بەندکراوە کوردە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستبەسەر و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە.