ڕاپۆرتی “مرۆڤایەتی” لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا/37 کوژراو و چەندین بریندار

0
2357

مرۆڤایەتی: بە هۆی ناستانداردبوونی ترۆمبیلەکانی بەرهەمی ئێران و هەروەها دۆخی نالەبار و ناستاندرادبوونی ڕێگاوبانەکانی لە کوردستانی خۆرهەڵات، ساڵانە سەدان کەس دەبنە قوربانی و تووشی زیانی گیانی و مادی دەبن. لەو ڕاپۆرتەی ڕۆژی کورددا، ئاماژە بە بەشێک لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکرێ کە لە کوردستانی خۆرهەڵات هاتۆنەتە ئاراوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستاش کاربەدەستانی ڕژیم، نەتەنیا هیچ وڵامێکیان بە داواکاریی کەمپەینەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین لەو بارەوە لە پیرانشار، مەریوان، نەغەدە و سەردەشت نەداوەتەوە بەڵکوو لە مەریوان بەڕێوەبەرانی کەمپەین لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو باژێڕەوە دەستبەسەر کران و مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی دوکتور حامید کۆنەپۆشی بە هۆی لێدوان لەناو ئاپۆرای ناڕازییەکان، مافی وانەوتەنەوەی لێ ئەستێندرایەوە.

tesaduf-sneeeee2
وەرگەڕانی ترێلیی هەڵگری شیشی بیناسازی

وەرگەڕانی ترێلیەک شیشی بیناسازی:

بە هۆی وەرگەڕانی ترێلیەک شیشی بیناسازی لە گەورەڕێی دوکتور حسێنی لە سنە لە ڕێکەوتی 6ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، هاژوتوانی ترۆمبیلەکە گیانی لەدەست دا.

ئەو ترێلیە لە لای سەقزەوە بەرەو سنە دەڕۆیشت و لە گەورەڕێی کەمەربەندیی دوکتور حسێنی لەگەڵ پێژۆیەک لێکیان دا و بەو هۆیە وەرگەڕا و هاژوتوانی ترێلیەکە گیانی لە دەست دا.

مردنی منداڵێک و کوژرانی ٤ کەس لە خۆی – شوت بە هۆی ڕووداوی هاتووچوو:

خوی ، شوط ، تصادف جاده‌ای
ڕووداوی هاتووچۆ لە خۆی – شوت

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای شوت بۆ خۆی لە ڕێکەوتی 5ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی و بە هۆی وەرگەڕانی ترۆمبلێکی سواریی پژۆ پارس، منداڵێکی تەمەن ١ ساڵان مرد و ٤ کەسی تری ناو ترۆمبیلەکە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون بە توندی بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٨ ی شەو ڕووی دا و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە ڕاگواستراون.

ڕووداوی هاتووچۆ لە سەرپول زەهاو:

لەلایەکی ترەوە لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سەرپولی زەهاو ١ کەس لە جێوە مردوو و ٢ کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕٶژی کورد ئەو ڕووداوە ئێوارەی ٥ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی و لە ڕێگای سەرپۆل بۆ پادگانی ئەبووزەر ڕووی داوە و کەسێک کوژراو و ٢ کەسی تریش بە تووندی بریندار بوون.

ڕێگای پادگانی ئەبووزەر یەکێک لە پڕکارەساتترین ڕێگاکانی کوردستانە و هەر ساڵ چەندین کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەو ڕێگای دەمرن یان بریندار دەبن.

tesaduf-serpel-zehawe
ڕووداوی هاتووچۆ لە سەرپول زەهاو

ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاودانان:

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێکەوتی 5ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە ٢ کیمۆمیتریی ئاودانان بەرەو دەڕەشار، کەسێک مرد و چەند کەسیش بە تووندی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان لە ئاودانانەوە، ئەو ڕووداوە بە هۆی پێکدادانی سێ ترۆمبیلی پێژۆ، سەمەند و پراید، هاتۆتە ئاراوە و تێیدا هاژوتوانی سەمەندەکە گیانی لە دەست داوە و ٣ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.

tesaduf-abdanan
ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاودانان

ڕووداوی هاتووچۆ لە مهاباد:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 5ی خەزەڵوەری 1395ی بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە مهاباد، لە ڕێگای مهاباد بۆ سەردەشت و لە نزیک گوندی گوێچکەدەرێ ـی سەر بە مهاباد، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە بە هۆی پێکدادانی دوو ترۆمبیلی فیات و پراید هاتە ئاراوە و دوو کەس لە مسافیرەکان هەر لە جێوە گیانیان لە دەست دا.

حادثه‌ رانندگی در مهاباد
ڕووداوی هاتووچۆ لە مهاباد

ڕووداوی هاتووچۆ لە سەقز:

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەقز، ٢٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بوونە قوربانی.

بەپێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون، ڕۆژی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی پێکدادانی سەمەندێک لەگەڵ پەیلان وانێتێک لە ڕێهگای سەقز-بانە، ٢ کەس کوژراون و ١ کەسیش بە تووندی بریندار بووە.

سقز ، حادثه‌ رانندگی

هەروەها پیکان وانێتێک کە هەڵگری باری کەپسوولی ئاگرکوژێنەوە بووە لەگەڵ سەمەندێک لە 10 کیلۆمیتریی سەقز-بانە، لە نزیک گوندی قشڵاغی ساڵەبەگ، پێکیان داداوە و لە ئەنجامدا هەر دوو هاژوتوان گیانیان لە دەست داوە و کەسانی تری ناو ترۆمبیلەکان بە توندی بریندار بوون.

هەروەها لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە ڕێگاکانی سەقز، لە سێ ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازدا بە گشتی ٦ کەس کوژراون و ٧ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.

لەلایەکی ترەوە لە ڕووداوێکی تری هاتووچۆدا لە ڕێگای سەقز- دیواندەرە و بە هۆی پێکدادانی پرایدێک و وانێت سایپایەک لە ١٨ کیلۆمیتریی ڕێگای سەرەکیی سەقز-دیواندەرە نزیک بە گوندی ساحیب، ٢ کەس مردوون و ٣ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.

لەو ڕووداوەدا هاژوتوانی پراید بە ناوی حسێن عەلیزادە و کەسێکی تر بە ناوی حسێن کەریمی لەجێوە گیانیان لە دەست داوە و ٣ کەسی تر بە ناوەکانی ئارمان مەردانی تەمەن ٢٤ ساڵان، سروە عەلیزادە تەمەن ١٩ ساڵان و کەسێکی تر کە شوناسی ناڕوونە، بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوەن.

هەوەها لە ڕووداوێکی تری هاتووچۆدا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕێگای سەقز-بانە و لە نزیک گوندی قەبەغلو هاتە ئاراوە، ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.

حادثه‌ رانندگی در سقز
ڕووداوی هاتووچۆ لە سەقز

ڕووداوی هاتووچۆ لە تیکاب:

 بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە تیکاب، بە هۆی پێکدادانی توندی نێوان دوو ترۆمبیلی پراید و سەمەند لە ڕێگای تیکاب- بیجاڕ، کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکی تر بە توندی بریندار بوو.

ئەو ڕووداوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە 15 کیلۆمیتریی ڕێگای تیکاب-بیجاڕ و لە نزیک گوندی دوورباش ـی تیکاب هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا هاژوتوانی سەمەند لە جێوە مردووە و کەسێکی تریش بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نە خۆشخانە.

تكاب ، حادثه‌ جاده‌ای
ڕووداوی هاتووچۆ لە تیکاب