کوژرانی کچە خوێندکارێکی دیکەی کورد لە زانکۆی ورمێ

0
1547

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مرۆڤایەتی، رۆژی یەکشەممه تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی ورمێ دۆزرایەوە.

پەریسا ئیرشادفەر، خوێندکاری تێرمی ٦ “ساڵی سێهەم” رشتەی ئەندازیاریی برق و موخابەراتی زانکۆی ورمێ بوو، کە رۆژی یەکشەممە تەرەکەی لەلایەن هاوڕێ خویةدکارەکانییەوە دۆزرایەوە.

بەرێوەبەرایەتیی زانکۆی ورمێ دەستبەجێ لە راگەیاندراویکدا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارەی، بۆ بەکار هێنانی حەبی ماوە بەسەرچوو، گەڕاندەوە.

هاوڕێ خویندکارەکانی پەریسا رایانگەیاندووە، کە مەرگی پەریسا هیچ پەویەندییەکی بە خۆکوشتن و بەکارهێنانی دەرمانی ماوە بە سەرچوویەوە نییە و راگەیاندراوی بەپەلەی زانکۆ چەندین قات گومانی کوژرانی پەریسای زیاتر کردووە.

وتەی بەرپرسانی زانکۆ لەمەڕ بەکارهێنانی دەوا و دەرمانی ماوە بەسەرچوو لەلایەن پەرسیاوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی هاورێ خوێندکارەکانی، ئەو هیچ کێشە و نەخۆشییەکەی نەبووە و هیچ دەرمانێکیشی بەکار نەهیناوە.

هاوکات هەواڵدەریی “بەهار” و “ئافتاب” مەرگی ئەو کچە خوێندکارەیان بە خۆکوشتن لە قەڵەم داوەو ئافتاب لەو بارەیەوە نووسیویەتی: “خۆکوشتنی ئەو کچە خویةدکارە باس و خواسیکی زۆری لێکەوتۆتەوەو بەو هۆیەوە پزیشکی دادوەری هاتۆتە نێو باسەکەوە”.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”یش بڵاوی کردۆتەوە، کە گیان لەدەست دانی پەریسا ئیرشادی گوماناوییه.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ژمارەیەک لە کچە خوێندکارانی زانکۆی ورمێ لەلایەن بەرێوەبران و کارمەندانی زانکۆوە کوژراونو  کوشتنی شەیدا حاتەمی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٢دا ناڕەزایەتیی خویندکاران و بنەماڵەکەی لێکەوتەوە و هەموو لێپرسراوانی رژیم هەوڵی پەردە پۆش کردنی رووداوی کوشتنی ئەو کچە خوێندکارەیان ئەدا.

کوشتنی پەریسا ئیرشادی ترس و نیگەرانیی لەلای هاوڕێ خویةدکارەکانی دروست کردووە و وێڕای ناڕەزایەتی دەربرین خوازیاری روونبوونەوەی وردی ئەو رووداوەن.