مرۆڤایەتی: ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی، به‌ندکراوی سیاسیی كورد كه ماوه‌ی ٩ ساڵه له زیندان دایه، ئەو تۆمەتە نوێیە کە لەژێر “پروپاگه‌نده دژی نیزام” ئاراستەی کراوە به بێ بنه‌ما ده‌زانێ و ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردستان و کورد، ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی به‌ندكراوی سیاسیی كورد کە لە بەندیخانەی ورمێ سزاکەی تێدەپەڕێنێت و سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئێستا ماوه‌ی ٩ ساڵ لەو سزایەی تێپەڕاندووە و له‌م دواییانه‌دا دۆسیەیەکی نوێی تری به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی ڕژیم بۆ کردراوەتەوە، ئەو تۆمەتە بە بێ بنەما دەزانێ و بە تووندی ڕەتی دەکاتەوە.
ئەو بەندکراوە کوردە له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا، ٣ جار له‌لایه‌ن لقی ١٠ ـی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای ئینقلاب له ورمێ، سه‌باره‌ت به دۆسیە نوێیه‌كه‌ی بانگ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حووكمێكی بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د ته‌مۆیی، خه‌ڵكی باژێڕی سه‌ڵماسە و ساڵی ١٣٨٦ ـی هەتاوی به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون لە یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبەری كۆماری ئیسلامی له باژێڕی مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی باژێڕی مهاباد وبە تاوانی “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا”، حوكمی ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی بۆ به‌ندیخانه‌ی ئورمیەی بەسەردا سەپا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیە كورده تا ئێستا چه‌ندین جار مانی له خواردن گرتووه و ساڵی ڕابردووش له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ئورمیە به‌شداربوو.
تەمۆیی، پێشتر له ڕه‌نجنامه‌ی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ڕێكخرای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نووسیبووی كه له دوای دەستبەسەر کران و لە كاتی لێكۆڵینه‌وه لە ناوبراو لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم به شێوه‌گەلی هه‌ڵواسین، قامچی لێدان، لەسێدارەدانی شانۆیی و تەزووی کارەبایی، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌یی دراوه.