ئیتلاعات سێ لاوی کوردی لە سەقز و بۆکان دەستبەسەر کرد

0
912

چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی شاری سەقز لاوێکی کوردی خەلكی شاری، کە لە حەفتەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هەتا ئیستا بە ناڕوونی ماوەتەوە.

حەفتەی رابردوو لاویکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی سمکۆ سەرابی لەلایەن جاش “بەسیج”ی سوپای پاسدارانەوە لەناو شاری بۆکان دەستبەسەر کراوەو لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، کە سمکۆ لە کاتی نووسینی دروشم بە دژی رژیمی‌ سیسلامیی ئیراندا دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نازانرێت.

هەروەها لە رۆژانی حەفتەی رابردووشدا کەسێکی خەڵكی سەقز بەناوی عادڵ حوسێن‌زاده، کوڕی سەید حامید، دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزراوە.

هەواڵدەریی کوردپا لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردۆتەوە، کە هاووڕێیەکی عادڵ حوسێن‌زاده بەناوی “زانکۆ” لە شاری سەقز دەستبەسەر و رەوانەی شوینێکی نادیار کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەقزیان هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان راگەیاندووە.

هەتا ئێستا سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ روونبوونەوەی چارەنووسی رۆڵەکانیان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی زانیاری لەمەر شوێنی راگیران و دۆخی جەستەیی عادڵ و حوسین هیچ زانیارییەکیان نەدرکاندووە.