لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: حەشدی شەعبی و سەربازە عێراقیەکان، هاوشێوەی داعش، خەڵکی بێ تاوان، سزا دەدات

0
4773

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی دەوڵەتی عێراقی بە ئەنجام دانی تاوانی شەڕ و تۆڵە ئەستاندنەوە لەو سوننانە، تاوانبار کرد کە لە ڕێکخراوی داعش لە موسڵ ڕایان کردووە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کاناڵی هەواڵی CNN، فیلیپ لوسێر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و چالاکییەکانی بەشی ناونەتەوەیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “سوننەکانی عێراق دوای ئەوەی کە گیانی خۆیان لە زۆرداری و سەرەڕۆییەکانی داعش ڕزگار کرد، دەکەونە ژێر هەڕەشەی تۆڵە لێ ئەستاندنەوە و جەنایەتە شەڕییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراقی.

لوسێر هەروەها باسی لە لەسێدارەدانی ئەو کەسانە لە لایەن حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق کرد و گوتی: “عێراق لە ئێستادا، بەرەوڕووی هەڕەشەی تەناهیی جیدییە لە لایەن داعش ـەوە بەڵام عەمەلیاتی لە سێدارەدان بە بێ بڕیاری دەزگای دادوەری، ڕفاندنی خەڵک، ئەشکەنجە و دەست بەسەرکرانی بێ هۆ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”.

بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و چالاکییەکانی بەشی ناونەتەوەیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، داوای لە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق کرد بەو کردەوە نامرۆڤانەیە هەستن و کۆنترۆڵی بکەن و گوتی: “بە سەرنج دان بەوەی کە شەڕی ئازادکردنی موسڵ دەستی پێکردووە کەواتە دەبێ بەرپرسانی عێراقت هەنگاوی پێویست بۆ پێشگرتن لەو کردەوە دڵتەزێن و نامرۆڤانانەیە هەڵگرن. ئەو وڵاتانەش کە پشتگیریی سەربازیان بۆ شەڕی دژ بە داعش لە عێراق تەرخان کردووە دەبێ سەرنج بدەنە ئەو خاڵە و چاو لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ نەنووقێنن و لێی خۆش نەبن”.

عەمەلیاتی ئازادکردنی موسڵ لە بەرەبەیانیی دۆینێ دووشەممە 26ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی یەوە بە ئامادەبوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستی پێکردووە.