گەنجێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
1310

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی” گەنجێکی خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خوارێ ـی سەر بە باژێڕی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

محەممەد محەممەدزادە، کوڕی ڕەحمەت، خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خوارێ ـی سەر بە باژێڕی سەردەشت، ڕۆژێ دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری ئەو خۆکوشتنە، سۆزداری و خۆشەویستی ڕاگەیێندراوە.