تەقینەوەی مین لە کوردستان قوربانی لێکەوتەوە

0
1291

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی”، گەنجێکی 27 ساڵانی کوردی خەڵکی بەشی کلاترزان ـی سەر بە باژێڕی سنە، بەهۆی تەقینەوەی مین، گیانی لە دەست دا.

عەبدوولقادر ڕوستەمی، تەمەن 27 ساڵان و خەڵکی بەشی بەشی کلاترزان ـی سەر بە باژێڕی سنە بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە پایەگای سورکوڵ ـی بەشی کلاترزان ـی سەر بە باژێڕی سنە، بوو بە قوربانی و گیانی لە دەست دا.

ئەو لاوە کوردە بە هۆی چڵکی زۆر و مادە شیمیاییەکانی ئەو مینە کە کاریگەری لە لەشی کردبووە، شەوی دووشەممە 11ی ڕەزبەر لە نەخۆشخانەی سنە، گیانی لە دەست دا.

هەرچەند زۆربەی مین ـەکانی کوردستان و ناوچەی نەتەوە بندەنستەکانی ئێران، هی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراقن بەڵام هەندێ بەڵگە لەبەردەستدا هەن کە دەیسەلمێنن مینی نوێش داندراوە و تەڵەی تەقینەوەییش بە مینەکان زێدە بوون.

یەکێک لە نموونە بەرچاوەکان، شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی حدک لە ناوچەی کانی زەردی باژێڕی سەردەشت بوو کە بە هۆی تەڵەی تەقینەوە، شەهید بوون و گیانیان لە دەست دا.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ڕێگا نایاسایی و نافەرمەییەکانی سنووریی ئێران و هەروەها لە نزیک پایەگاکان، مین و تەڵەی تەقینەوەی نوێ داندراوە.