ئیزنی مەرەخەستی بە سمکۆ خلقەتی، زیندانیی سیاسیی کورد درا

0
1053

مرۆڤایەتی: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای ئەم حەوتووە، سمکۆ خلقەتی لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس لە پاریزگای خۆراسانی باشوور، ئیزنی مەرەخەسی پێ‌دراوە.

سەبارەت بە وردەکارییەکانی مەرەخسیی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نیە.

سمکۆ خلقەتی، خەڵکی مهاباد، تەمەنی ٣٤ ساڵە، خاوەنی ژن و منداڵە و کارناسی باڵای ئەندازیاری مێتالۆژیی لە زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران وەرگرتووە. ناوبراو پاش کۆتایی خوێندن و لە جێگەی سەربازی زۆرەملی دەنێردرێتە دامەزراوەیەکی ئەتۆمی ئێران لە شاری ئەراک و پاش کۆتایی هاتنی سەربازییەکەی، لە هەمان شوێن، دادەمەزرێ.

ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای دادی ڕژیمی ئێران بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ “حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران” لە باژێڕی ئەراک قۆڵبەست کرا و چەند مانگ دواتر ، سزای 15 ساڵی زیندانی بەسەردا سەپا.