8 زیندانیی تر لە “ئێڤین” لەدار دران

0
633

مرۆڤایەتی: بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، 8 زیندانیی تر بە تاوانی دزی و مرۆڤکوژی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە دار دران.

 بەپێی هەواڵی سەرچاوە مافی مرۆڤییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ڕەزبەریش 11 بەندی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی سزای سێدارەکەیان بۆ بەندە تاکەکەسییەکان ڕاگواستراون کە 8 کەسیان ئەمڕٶ لە دار دراون و لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای سێدارەی ئەو ٣ کەسەی تریش بەڕێوە دەچێ.

ناو کەسانی لە سێدارە دراو بریتییە لە:

عەلی ڕەبیع زادە

مەجید گەنجە عەلی

عەدنان ئەنوەر

حسێن کەریمی

محەممەد جەعفەری

کەریم حاتەم زادە

فەرەجوڵا حاتەمی

مەهدی عەلیزادە

لەو ناوەدا کەریم حاتەم زادە بە تاوانی “دزی” لە سێدارە درا و ئەوانەی تر بە تاوانی تۆڵە “قەساس” لە دار دراون.