جارێکی تر لە کوردستان، بە لێخۆش بوونی خاوەن خوێن، ژیان بە کەسێکی تر بەخشراوە

0
1487

مرۆڤایەتی: ڕەئووف حوسێنی، مێرمنداڵی کوردی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی سەقز دەستبەسەر بوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کەسی کوژراو، لە مەرگ ڕزگاری بوو.

“ڕەئووف حوسێنی”، کوڕی محەممەدکەریم، لەدایک بووی 8ی ڕێبەرندانی 1375ی هەتاوی کە ڕێکەوتی 17ی گەلاوێژی 1392یهەتاوی لە باژێڕی سەقز بە هۆی ئەنجامدانی مرۆڤکوژیی بە ئانقەست دەستبەسەر کرا و مانگی گوڵانی 1394ی هەتاوی لە دادگای گشتیی سەقز، سزای تۆڵە واتا سێدارەی بەسەردا سەپابوو

بنەماڵەی حەسەنی وێڕای بنەماڵەی کەسی کوژراو، ڕێکەوتی 24ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە دادگا ئامادە بوون و بنەماڵەی کەسی کوژراو بەو مەرجە کە ڕەئووف لە سەقز نەژیت و بچتە شوێنێکی تر، لێی خۆش بوون.

بنەماڵەی کەسی کوژراو هەروەها ئیزنیان بە ڕەئووف داوە کە لە کاتی کۆچی دوایی کەسێکی نزیک و خزم و کەسی دەتوانێ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بگەڕێتەوە سەقز.

ڕەئووف تا پۆلی پێنجی بنەڕەتی خوێندووە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز دەستبەسەرە و بڕیارە بە زوویی لە ڕووی تاوانی گشتییەوە دادگایی بکرێت.

ئەمساڵ تا ئێستا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، 3 کەس بە هۆی لێخۆش بوونی خاوەن خوێن لە کەسی بکوژ، لە سێدارە ڕزگاریان بووە.