هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا

0
1454

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ٣٠ خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سنار محەممەدی، کوڕی سەڵام، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت، لە گوندی “بلوجوک” لە ناوچەی قوتوور گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتییە کوردە شتومەکی قاچاخی پێ بووە، کردوویانەتە ئامانج و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی “ڕازی” سەر بە ناوچەی قوتوورە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

ئەوە دووهەمین ڕووداوی کارەساتباری لەم شێوەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆمار کراوە.

پێشتریش کاتژمێر 2:30 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ترۆمبیلێکی شەخسیی هاووڵاتیانی کوردی ناوچەی سۆماوبرادۆستی سەر بە باژێڕی ئورمیە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیم لەو ناوچەیە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی ئەرکان سەعیدی کوڕی شەوقی خەڵکی گوندی “گێچێ”ـی ناوچەی سۆماوبرادۆست کوژراوە و یەکی تریش بریندار بووە.