٨ هاونیشتمانیی بۆکانی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانەوە دەستبەر کران

0
1597

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا 8 هاونیشتمانیی بۆکانی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان لەو باژێڕە، دەستبەسەر کراون،

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە باژێڕی بۆکان، ڕۆژەکانی دووشەممە، سێ شەممە و چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو واتا 23 و 24 و25ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ٨ هاووڵاتیی باژێڕی بۆکان لە لایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری مرۆڤایەتی ڕاگەیاندووە: “سپای پاسداڕان لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا دەستی کردووە بە دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی ئەو کەسانە و هەر کامەیان لە ماڵی خۆیاندا و بێ هەبوونی مۆڵەتی دادوەری دەستبەسەر کراون و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو ٨ کەسە لەبەردەستدا نیە.

شوناسی ئەو ٨ کەسە بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری “مرۆڤایەتی” بەو شێوەی خوارەوەیە”

  • سەید حەسەن حوسێنی، کوڕی عوسمان و تەمەن 27 ساڵان
  • ڕێبوار ڕووستەم پوور، کوڕی عەلی، تەمەن ٢٩ ساڵان
  • دانا خاکی، کوڕی عەبدوولکەریم، تەمەن ٢٤ ساڵان
  • ڕەزا سلێمان کوردە، کوڕی جەعفەر، تەمەن ٣٠ ساڵان
  • شێرکۆ عەلیخانی، کوڕی محەممەدڕەحیم، تەمەن ٢٧ ساڵان
  • سەبری سۆهرابی، کچی مەنسوور، تەمەن ٣٢ ساڵان
  • حامید ڕەشادەت، کوڕی عومەر، تەمەن ٢٩ ساڵان
  • ئەنوەر عوسمان زادە، کوڕی محەممەد، تەمەن ٣٠ ساڵان