دووهەمین کۆڵبەر لە ماوەی مانگی خەرماناندا لە پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژرا

0
1249

کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بۆتە نەریتێکی ناو هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە کوردستانی خۆرهەڵات

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی  ٢٦ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری خەڵکی شاری پیرانشاربە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە “سەلاح بۆرەکە”، تەمەن 24 ساڵان و خەڵکی گوندی “سۆغانلوو”ییرانشار ڕاگەیێندراوە.

سەلاح بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە “سەرمێڵان” گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە نەخۆشخانەی شاری”چۆمان”ی لە کوردستانی باشوور، گیانی لەدەست داوە.

ئەوە دووهەمین کۆڵبەرە کە لە ماوەی مانگی خەرماناندا لە شاری پیرانشار بە دەست هێزەکانی ڕژیم دەکوژرێ.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی خەلکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست داوە.

هەر لە مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا دوو کۆڵبەری تری کورد لە شاری ئورمیە بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست داوە و یەکی تریش بریندارە.

ڕۆژی شەممە 6ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد بەناوی “لەزگین شەعبانی”، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی کۆلەبی ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری باژێڕی ئورمیە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا.

هەروەها ١٣ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد بەناوی سەییاد میرخان پوور، بێڕاسپ، لە سنوورەکانی دالامپەڕ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست دا.