کۆڵبەرێکی تری کورد لە پیرانشار کوژرا

0
1531

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دا.

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی خەلکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە “ئاوات ئیبراهیمی” ڕاگەیێندراوە.

ڕۆژی شەممە 6ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد بەناوی “لەزگین شەعبانی”، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی کۆلەبی ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری باژێڕی ئورمیە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا.

هەروەها ١٣ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد بەناوی سەییاد میرخان پوور، بێڕاسپ، لە سنوورەکانی دالامپەڕ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست دا.