مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی “هێرانا” ئەگەری جێبەجێ کرانی سزای دەست بڕینەوەی زیندانیەک پاش ١٨ساڵ زیندانی کران، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە ئارا دایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە، بە هەواڵدەریی “هێرانا”ی ڕاگەیاندووە: “پێش لەم حوکمەش، چەند جاری دیکەش حوکمی بڕینەوەی دەستی بۆ دەرچووە، بەڵام هەر جار ئەم حوکمە دوا خراوە و پاش ١٨ساڵ، چارەنووسی ناوبراو بەنادیاری ماوەتەوە.”
سەرچاوەکەی هێرانا هەروەها ڕاشیگەیاندووە ؛ “حوکمی ناوبراو ١٢ ساڵ زیندان بووە، بەڵام بە هۆی دەرچوونی حوکمی بڕینەوەی دەستی، ٦ ساڵ زیندانی زیاتری بەسەردا سەپاوە”.
“محەممەدڕەزا فەرەحناک” ئێستا لە بەندی حەوتی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە.