ئیتلاعاتی مەریوان رێگری لە بەڕێوەچوونی پرسەی “بەیانی شەفیعی” کرد

0
1457
مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی  ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان رێگری  لە بەڕێوەچوونی پرسەی بەیان شەفیعی کردووە کە بڕیار وابوو دۆینێ یەکشەممە 14ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە شاری مەریوان بەرێوە بچێت.
 بەیان شەفیعی کچی دوکتور جەعفەر شەفیعی ڕێبەری ناسراوی بزوتنەوەی کوردستان و خاتوو مەلەکە مستەفا سوڵتانی خوشکی کاک فوئاد سووڵتانی بوو کە لە ڕۆژانی رابردوودا بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانی لە دەست دا.
لە ماوەی هاونی ڕابردوودا وەزارەتی ئیتلاعات و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری کوردستان وەک مهاباد و قوروە، گڵکۆی شەهیدانی خەباتی کوردستانیان تێکداوە و خاپووریان کردووە.
هەروەها گڵکۆی شەهید فوئاد سوڵتانیش لە لایەن کەسانی سەر بە ئیتلاعات و سپاوە، شکێندراوە.