ڕۆژنامەوانێکی کوردی خۆراسانی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندان کرا

0
1076

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، مستەفا خەلیل ڕاد، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی شاری بجنوردی پارێزگای خۆراسانی باکوور، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ڕەوانە زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا.

ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە بە تۆمەتی”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بەرێوەبەری لاپەڕەی تایبەتی فەرهەنگ و هونەری کوردەکانی خۆراسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک” لەلایەن دادگای شاری بجنوردەوە بە شەش مانگ زیندان و ٧٤ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.

مستەفا خەلیل ڕاد، دوو مانگ پێش لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری بەدانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو ڕۆژنامەوانە کوردەلە حاڵی حازر لە زیندانی ناوەندی شاری بجنورد دایە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی.