هاووڵاتییەکی کورد سزای دوو ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا

0
1394

مرۆڤایەت: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی باژێڕی ڕوانسەر، سزای ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١ سال دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا.

شاهۆی عەبدوڵلاهی کوڕی حەسەن، خەڵکی باژێڕی ڕوانسەر، بە تۆمەتی بێڕێزی بە دادگوستەری و بە هۆی دۆسیەسازیی دادگوستەریی کرماشان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕوانسەرەوە، سزای ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١ سال دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا.

 شاهۆ عەبدووڵاهی  برای حوسێن عەبدووڵاهی یە کە ماوەیەک پێش لە ڕوانسەر لە سێدارە درا.

ناوبراو دوای لەسیدارەدانی براکەی دەستبەر کراوە و ئیستادا لە زیندانی دزیزل ئابادی کرماشان دەست بەسەرە.

حوسێن عەبدوڵڵاهی، خەڵکی گوندی سیاحەتیی “قۆڕی قەڵا”ـی سەر بە شاری ڕوانسەرە و تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو کە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران،  بە کوشتنی سەرۆکی دادگوستەریی شاری ڕوانسەر، تاونبار کردبوو و ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە درا، بەڵام خەڵکی باژێری ڕوانسەر، لە شوێنی لەسێدارەدانەکە ئامادە نەبوون و “نا”یان بە سزای لەسێدارەدان بە لاوانی کورد لە ئێران گوت.