کۆڵبەرێکی تر بە دەست هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

0
962

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە باژێڕی ئورمیە، ئەمشەو شەممە 6ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی، شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە “لەزگین شەعبانی”، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی کۆلەبی ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری باژێڕی ئورمیە ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرەی ناوچەی مەرگەوەر بە تەقە و دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و لە کاتی چون بۆ لای سنوورەکانی کوردستانی باکوور، کوژراوە

ئێستا و لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، تەرمی لەزگین شەعبانی گواستراوەتەوە بۆ پاسگای زێوەی ناوچەی مەرگەوەر.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی هەروەها گوتیشی: “دوای کوژرانی لەزگین، هێزەکانی ئینتزامی دەیانشاردەوە کە تەرمی لەزگین ڕاگواستراوە بۆ پاسگای زێوە و هەر بۆیەش زیاتر لە سەدان کەسی ناوچەی مەرگەوەر لە چیاکان بە شوێن تەرمی لەزگینەوە بوون تا ئەوەی کە دوای ٢ کاتژمێر زاندراوە کە تەرمەکەی لە پاسگای زێوەیە”.

هەروەها دەگوترێ جیا لە لەزگین شەعبانی، چەند کەسی تریش بریندارن بەڵام جارێ زانیارییەکانمان ناتەواوە.