منداڵێک لە شنۆ خۆی کوشت

0
575

خۆکوژی منداڵان یەکێک لە کێشە و پرسە بەرچاوەکانی ئێرانە، هەر وەک پێشتریش لە ڕۆژی کورد لە بەشی فارسیدا بەتەسەلی باسی کراوە، تەنیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ١٣ منداڵ و مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە کە بەو نموونەی ئێستاوە دەبێتە چاردە کەس کە دوو نموونە لەو خۆکوژییانە لە شاری شنۆی پارێزگای ورمێ لە کوردستانی خۆرهەڵات بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی١٤ی ڕەشەممە منداڵێکی  کورد بە ناوی ئیحسان دانیشخاه کوڕی عەزیز(موسلیح) ، تەمەن ٩ ساڵان،  لە ئاوایی دێ شەمس لە شاری شنۆ، خۆی کوشتووە و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مەلا عەلی سێڵاو، چالاکی سیاسی لەمبارەوە دەڵێ: بە باوەڕی من هۆکاری خۆکوژی مناڵان، ڕاگەیاندنی نادروست، فیلم و گەمەجۆراوجۆرەکانی نەشیاو و کاناڵە بێ بنەما وپرەنسیپە ئەخلاقییەکانن وکێشەی نێوان خێزانە، لەماوەی چووارمانگدا تەنیا لە شاری شنۆ دوو مناڵ لە تەمەنەکانی ۱۱ و ۹ ساڵان خۆیان هەڵاوەسیوەو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە بەڕاستی جێگای داخە.

لە هەمان کاتدا به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کان کچێکی تەمەن ١٩ساڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەم شێوەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢حاڵەتی لەم چەشنە تۆمار کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.