رۆژی کورد: هێزە ئینتزامییەکانی ریژیمی ئێران لە شاری مەهاباد، لەکاتی کۆکردنەوەی دیشی سەتەلایت ژنێکیان لە سەر بان خستە خوارەوە و لەئاکامدا لاقێکی شکا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە رۆژی کورد گەیشتووە، کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی شەممە، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم هەڵیان کوتایە سەر گەڕەکی بەری شیلانانی مەهاباد وچەندی دیشی سەتەلایتیان کۆکردەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هێرشی ئەو هێزە بەناو ئینتزامیانە لەکاتێکدا بووە کە خەڵ لەخەودا بوون و بەبێ ئاگادارکردنەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر خانووی خەڵک و دەستیان بە پشکنین کردووە.
یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بە رۆژی کوردی وت: کاتێک ژنێک بە ناوی “ئارەزوو” ویستوویە پێش بەو هێزانە بگرێت لەسەر بان خستوویانەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە لاقێکی شکاوە.
ئەو ژنە کوردە لەئێستادا لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و و هێزە ئەمنیەکان پێیان راگەیاندووە نابێ بە هیچ شێوەیەک باسی چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ کەس بگێڕێتەوە.