مامۆستا مەسعوود زەنگەنە کۆچی دوایی کرد

0
768

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، مامۆستا مەسعوود زەنگەنە، مامۆستای ناسراو و لێهاتووی موسیقیی کوردی، دوای ساڵیانێکی زۆر خزمەت بە موسیقیی کوردی و پەروەردە کردنی قوتابیگەلێکی کارامە، کۆچی دوایی کرد.

زەنگەنە، مامۆستای “فلوت” بوو و بەو ئامێرە توانی بەرهەمگەلێکی گەورەی هونەری بۆ گەلی کورد لە موسیقیی کرماشاندا بەرهەم بهێنێت، هاوکات لە زۆربەی ئامێرەکانی تری موسیقیش کارامە لێهاتوو بوو.

زەنگەنە، لە تەمەنی ٧ ساڵی دەستی کرد بە فێربوونی ئامێری “فلوت” و لە تەمەنی 13 ساڵیدا بوو بە وانەبێژی ئەو ئامێرە و مامۆستایەکی تەواو و کارامی لێدەرهاتبوو و لە تەمەنی 17 ساڵاندا یەکەم ئاوازی ئەو مامۆستایە بە ئۆرکێستری “گۆلها” و بە دەنگی کورس سەرهەنگزادە، تۆمار کرا.

مامۆستا مەسعوود زەنگەنە ساڵی 1326ی هەتاوی لە باژێڕی کرماشان لە دایک بوو و ئەمڕۆ 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی  بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، هەر لەم باژێڕە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە 2ی جۆزەردان لە باغی فیردەوسی کرماشان بە خاکی پیرۆزی کوردستان بسپێردرێ.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی موسیقیی مامۆستا مەسعوود زەنگەنە، تێکەڵکردنی ئامێری “فلوت” لە ناو موسیقیی پاپ دا بوو کە تایبەتمەندییەکی تایبەتی بە کارەکانی ناوبراو بەخشیبوو.

تا ماوەی 10 ساڵ بەر لە ئێستا، زەنگەنە لە باژێڕی کرماشان خەریکی وانەوتنەوەی موسیقی بوو بەڵام پشت گوێ خرانی لە لایەن کاربەدەستانی باژێڕەکە و هەندێ جار ڕێکگری لێکرانی، هۆکارێک بوو بۆ خانەنشین بوون و دوورکەوتنەوەی لە وانەبێژیی وموسیقی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.