شێرزاد ڕۆستم دوست میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵی سێربستانی بردەوە

0
1066

“شێرزاد ڕوسته‌م دۆست”، وێنه‌گه‌ری سه‌رده‌شتی بۆ وێنه‌ی “ماندوویی ژنانی کورد” توانی میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵی جیهانی وێنه‌گری سێربستان به‌ ده‌ست بێنێت.

فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ژێر ناوی “شکۆی ژنان” IN GLORY OF WOMAN ۲۰۱۷  و له‌ ژێر چاودێڕی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری وێنه‌گری فیاپ و ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گه‌ریی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م فستیڤاڵه‌دا شێرزاد ڕوسته‌م دۆست به‌ ۴ وێنه‌ی جیاوازه‌وه‌ به‌شداری کرد بوو.

له‌م ۴ وێنه‌یه‌ یه‌ک وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورد توانی میدالیای بڕۆنزی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ژێر ناوی “ماندوویی ژنانی کورد” به‌ ده‌ست بێنێت. ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ دوو ژنی گوندی “سیسه‌ر” له‌ شاری سه‌رده‌شت گیراوه‌.

فستیڤاڵه‌که‌ له‌ شه‌ش به‌شی ئازادی ڕه‌نگی، ئازادی یه‌ک ڕه‌نگ، فۆتۆ ژورناڵیسم، دایک، ژن و منداڵ له‌ کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌ چوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت