له شاری تاران ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ڕۆژی جیهانی وه‌رگێڕان به‌ڕێوه ده‌چێت. بڕیار وایه تاکوو له‌م ڕێوڕه‌سمه ئه‌ده‌بییه “مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی” وه‌رگێڕی ناسراوی کورد خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی وه‌رگێڕانی پێشكه‌ش بکرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌ی که مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان کتێبی له کوردییه‌وه بۆ فارسی و به پێچه‌وانه له فارسییه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕاوه. له‌م نێوانه‌دا وه‌رگیڕانه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له ڕۆمانه‌کانی “به‌ختیار عه‌لی” بۆ زمانی فارسی پێشوازییه‌کی یه‌کجار زۆری لێکراوه و ڕۆمانی “دوایین هه‌ناری دوونیا” تاکوو ئێسته به چاپی حه‌وتم به زمانی فارسی گه‌یشتووه.
ئه‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه ئه‌مڕۆ ۱۱ی ڕه‌زبه‌ر، کاتژمێر ۵ی ئێواره له ناوه‌نده‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.