عەڕەبستانی سعوودی لە تەنگەی هورمز، مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبا

0
735

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، عەڕەبستانی سعوودی، سەرەتای حەوتووی داهاتوو لە تەنگەی هورمز، مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبا.

ئەو هەواڵە، دۆینێ چوارشەممە 7ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە لایەن عەبدووڵا سوڵتان، فەرماندەی هێزی زەریایی عەڕەبستان ڕاگەیێندراوە.

بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی سعوودیە، ئەو مانۆڕە لەژێر ناوی “سپەری دووڕگە ـی ١”، لە زەریای عەمان و بە ئامادەبوونی گەمی و فڕۆکەکانی هێزی زەریایی و هەروەها ناوگانەکانی سعوودیە، ئەنجام دەدرێ.

عەبدووڵا سووڵتان، هەروەها بە هەواڵدەریی سعوودیەی گوتووە: “مانۆڕی “سپەری دووڕگە ـی ١”،، بەشێکە لە مانۆڕەکانی ناوگانە زەریاییەکانی عەڕەبستان لە ناوچەکە و ئامانجەکەشی بریتییە لە “بردنە سەری ئامادەبوونی سەربازی و توانایی و لێهاتوویی هێزە سەربازییەکانی سعوودیە بۆ بەرگری کردن لە سنوورە خاکی و ئاوییەکانی سعوودیە و هەروەها پێشگرتن لە هەر جۆرە تووند و تیژی یان کردەوەی تیرۆریستیی ئەگەری بە دژی ئەو وڵاتە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت