ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی “هەنگاو” کە ماڵپەڕێکی چالاکی بواری مافی مرۆڤ لە کوردستانە، دەست بەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە زێدەبوون و دەست بەکاربوونی ماڵپەڕ و پێگەیەکی تر لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێوەبەران و ڕٶژنامەوانان و چالاکانی ئەو ماڵپەڕە دەخوازێ و هیواخوازین هەموومان بە یەکەوە و بە هاوکاریی هەمەلایەنە و پشتیوانیی یەکتری، کاریگەریمان لەسەر لەقاودانی سیاسەتە نگریسەکانی ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان و بەتایبەت ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی و باس کردن لە مافی پێشێل و زەوت کراوی کورد، هەبێ.
ماڵپەڕی هەنگاو بە بۆ نەی دەست بەکار بوونی خۆی، ڕاگەیێندراوێکی داوەتە دەرەوە کە دەقەکەی بەو شێوەی خوارەوەیە:
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز
خه‌ڵكی مافخواز و خۆڕاگر
چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ
به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه مرۆییه‌ی كه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ، هه‌موو تاكێك به‌رهه‌ڵستی بوه‌ستێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریی مافی مرۆڤه‌كاندا دژكرده‌وه نیشان بدا، ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی له به‌رامبه‌ر دۆخی ناله‌باری ژیانی مرۆڤه‌كان له كوردستان و ئێران‌دا و به هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و له‌قاودانی كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ست پێده‌كرێ، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ندكراوان و مافخوراوانی كوردستان و ئێران، له ئه‌مڕۆوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ئه‌ركه مرۆڤانه‌یه به شێوه‌ی لۆژیكی و ئاكاری به‌ڕێوه ببات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو ئاراسته‌ی هه‌موو حیزب، رێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی و بواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌موو چالاكانی ئه‌و بواره و هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و له بواره خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تی و له‌قاودانی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی مه‌رۆڤه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ یارمه‌تیده‌ر و هاوكار و پشتیوانی هه‌نگاو بن. با هه‌موومان پێكه‌وه و یه‌كگرتووانه ببینه ده‌نگی مافخوراوان و به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له كوردستان و ئێران‌دا.
بۆیه دیسان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه و پێداگرانه داوای هاوكاریتان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌نگاو و به‌ڕێوه‌به‌رانی بتوانن له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش دڵیان بۆ مرۆڤایه‌تی لێده‌دا هاوكار و پشتیوانمان بن.
به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو
١٩ی ره‌زبه‌ه‌ری ٢٧١٦ی كوردی
١٠ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٦ی زایینی