Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور لقی ئامەدی پارتی سوسیالیستی کوردستان بە ناوی د.قاسملووەوە کرایەوە

لقی ئامەدی پارتی سوسیالیستی کوردستان بە ناوی د.قاسملووەوە کرایەوە

0
1325

دوابەدوای کردنەوەی لقی دێرسیم و مێردینی پارتی سوسیالیستی کوردستان، ئەو پارتە وەکوو ڕێزلێنانێک لە خەباتی ڕێبەر و زانای گەلی کورد د.عەبدولرەحمانی قاسملوو، لقی ئامەدی خوی بە ناوی د. قاسملووەوە کردەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێوڕەسمی کردنەوەی لقی ئامەدی پارتی سوسیالیست، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بینای سەرەکیی ئەو پارتە لە ئامەد بە بەشداریی سەرۆکی گشتیی ئەو پارتە، نوێنەرانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، ئاکادێمیسییەن و سیاسەتڤانان بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ڤەدات دەدە، سەرۆکی لقی ئامەدی ئەو پارتە، کردنەوەی لقەکەیانی پێشکەش بە ڕێبەر و زانای گەلی کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو کرد.

هەروەها مەسعوود تەک، سەرۆکی گشتیی ئەو پارتە، کە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بوو، لە ئاخافتنێکدا وێڕای لێکدانەوەی دۆخی تورکیە، باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بە بەربڵاوی تیشکی خستە سەر ڕەوشی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بزاوت و ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەرز نرخاند و پشتیوانیی خۆیانی لە خوشک و براکانیان و تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.

مەسعوود تەک هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا، بانگهێشتی لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر یەک لە پارچەکانی کوردستانی کرد کە لەو قۆناغە هەستیارەدا، پێکەوە و بە ڕۆحێکی برایانە و ئاشتییانەوە، هەوڵ بۆ پاراستنی یەکڕیزی و یەکیتی نێوماڵی کورد بدەن و بە وەلانانی ناکۆکیەکانیان، وەکوو پێویستییەکی هەنووکەیی هەوڵ بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بدەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکانی مەدەنیی پیرانشار، داوای چاککردانی ڕێگە و بانەکانی ئەو باژێڕە دەکەن
بابەتی دواترکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ٢٩
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان