Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ له‌یلا زانا جارێكی دیكه‌ به‌ زمانی كوردی ده‌ستی پێكرد و سوێندی یاسایی...

له‌یلا زانا جارێكی دیكه‌ به‌ زمانی كوردی ده‌ستی پێكرد و سوێندی یاسایی خوارد

0
1720

دوای تێپەڕینی 24 ساڵ، جارێکی دیکەش لەیلا زانا بەکوردی دەستی بە سوێندخواردنی یاسایی کرد و دەقی سوێندەکەی گۆڕی، بەو هۆیەوە سەرۆکی کاتی پەرلەمان داوای دووبارەکردنەوەی سوێندەکەی لێکرد، بەڵام زانا رەتیکردەوە.

لەیلا زانا، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە بازنەی ئاگری لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان HDP، بەر لە گوتنی سوێندی یاسایی بە کوردی گوتی “بە ئومێدی ئاشتی” و پاشان دەستی بە سوێندخواردن کرد.

لە کۆتایی سوێندەکەشدا لەبری دەستەواژەی “گەلی تورک”، “گەلی تورکیا”ی بەکار هێنا. بەو هۆیەوە دەنیز بایکاڵ، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی تورکیا داوای لە لەیلا زانا کرد سوێندەکە دووبارەبکاتەوە، بەڵام لەیلا زانا رەتیکردەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە خولی دووەمی دانیشتنەکەدا، سوێندخواردنەکە بە لەیلا زانا دووبارەبکرێتەوە.

لە سوێندە یاساییەکەی پەرلەمانی تورکیادا، دەگوترێت ” لە بەردەم گەلی تورکی مەزندا” بەڵام لەیلا زانا گوتی” لە بەردەم گەلی تورکیای مەزندا”، ئەمەش گۆڕینی دەقی سوێندەکەیە و بەپێی دەستووری تورکیا سوێندخواردنەکەی لەیلا زانا پووچەڵدەکرێتەوە.

لەیلا زانا لە ساڵی 1991 دا بۆیەکەمجار لە مێژوی پەرلەمانی تورکیادا، لەکاتی سوێندخواردندا رستەیەکی کوردی گوت، ئەمەش پەرلەمانی تورکیای شێواند و مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، پاشان لەیلا زانایان بە دووبارەكردنەوەی سوێندخواردن ناچارکرد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونامه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕانسه‌وی بۆ داعش كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌ی ١٣ی نوامبر كوژرا
بابەتی دواترکۆڕی په‌ردەلادان له چوار کتێبی کوردی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان