نیشتمانفرۆشێکی تر لە ڕەگەزی قانعی فەرد/ جاش قەڵەم خەبات ساعیدی خەڵکی سنە

0
1648

کومیتەی خستنەڕووی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد- ناوخۆ

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە بۆشایی گۆڕەپانی خەبات لە ناوخۆ لەلایەک و بایەخ نەدانی حیزب و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەناویاندا ڕایەڵەی تلێگرام، هەوڵی بەردەوامی داوە تا ماڵپەڕ و کاناڵی سەربەخۆی پەرەپێبدات و بۆ ئەو کارەش دەیان کەسی بەڕواڵەت قەڵەم بەدەست و نیوەچڵ یان تەواوچڵ کوردیزان یان کوردی فارسی نووسی، بەرەو خۆی ڕاکێشاوە و چالاکی دەکەن.

پێشتە لە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئاماژە بە هەوڵی چەند کەسێک و لەناویاندا “ڕەسووڵ گوڵباخی” و “هەژار ڕەحیمی”، کراوە، لەو بابەتەی بەردەستتاندا، باس لە جاش قەڵەمێکی تری بە ناوی “خەبات ساعدی موچشی”، خەڵکی شاری سنە و هەواڵنێر و ڕۆژنامەوانی سەر بە سپا و بەرپرس و سەرنووسەری “مانگنامەی کوردەواری” دەکەین کە بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە ڕایەڵەی تلێگرامیش چالاکە و تەنانەت خۆی بە کەسێکی کوردپەروەر دەناسێنێ و بەشداریی زۆربەی باسەکان دەکات.

خەبات ساعدی کە لەوێنەی ئەم “جاشنامەی” بەر دەستتاندا هاوڕێ لەگەڵ “غەیب‌پەروەر” سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موسەتزعەفینی ئێران” دەبیندرێ، لە ڕۆژنامەکانی ئێران و ماڵپەڕەکاندا، چالاکی بۆ سپای تیرۆریستیی پاسداران دەکات و قەڵەمی خاوی خۆی بۆ تەرخان کردوون.

 خەبات ساعیدی لە خولی ڕابردووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراندا وەک کەسێکی ڕیفۆرمخواز، خۆی بەربژێر کردبوو و بانگەشەی دەکرد.

“خەبات ساعدی”، لەدایک‌بووی گوندی مووچش و دانیشتووی شاری سنەیە و لە ئێستادا جیا لە ئەنجامدانی کاری بەردەوامی هەواڵنێری بۆ سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئێران،  بەرپرس و سەرنووسەری مانگنامە و ماڵپەڕی “کوردەواری”یە لە سنە.

ناوبراو بە هۆی خۆشخزمەتی و قەڵەمفرۆشیی خۆی بە سپای پاسداران و نووسینی بابەت وپێداهەڵگوتن نامە بە شان و باڵی سپای تیرۆریستی و دژەمرۆڤی پاسدارانی کۆماری سێداتە، تا ئێستا چەند جار لە لایەن سپاوە خەڵات کراوە.

خەبات ساعیدی، بە هۆی خۆشخزمەتی بۆ سپا و سەلماندنی خۆی وەک کۆیلەی سپا، لە ئێستادا نوێنەرایەتیی چەند ڕۆژنامەی تارانی لە سنە لە ئەستۆیە.

ئەو قەڵەم کۆیلە کوردە کە ئەندامی “خانه مطبوعات کوردستان”ـیشە، جیا لە کاری ڕۆژنامەوانی، لە زانکۆی پەیام‌نووری سنە، وانەی چەند کتێبێکی ڕۆژنامەوانی دەڵێتەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئێمە وەک “کومیتەی خستنەڕووی ڕاستییەکان”ـی ناوەندی رۆژی کورد لە ناوخۆ، کە بەردەوام بەدواداچون بۆ ڕوداوەکان و هەروەها کەسانی نیشتمانفرۆش و سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەین، کەسانی ئەوتۆ قەڵەمفرۆش، بە مەترسیدارتر لە جاشی چەک بەدەست دەزانین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان، سەرجەمیان ئاستی خوێندەوارییان کەمتر لە “دیپڵۆم”ـە و بەشێکی زۆریان بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە ڕوویان لە سپا کردووە.

هەرچەند ئەوەش پاساو هەڵناگرێ و خیانەت بە گەل و زێد و نیشتمان و خوێنی شەهیدان و خەونی کورد، هیچ کات لە ڕوانگەی ئێمەو ەپاساو هەڵناگرێ و شایانی سزادانە، بەڵام کەسانی قەڵەمفرۆش کە ئەمڕۆ لە دوو شێوەی ڕؤژنامەنووس و ڕیفۆرمخوازدا خۆ دەنوێنن و زۆربەی هەرەزۆریان سەر بە ئیخوانن و لقی ئیخوانەکانی ئێران ڕێبەرییان دەکات و حیزبە کوردییەکان وەک دژ و دژبەری خۆیان لە گرتنە دەستی هێز لە داهاتوودا دەبینن، مەترسییەکی یەکجار زێدەتریان ئەڕا کوردستان و خەبات هەس و گەرەکە ژ نهاوە، خەباتکاران، خۆیان لەگەڵ یەکلایی بکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت