کوردانی دانیشتووی ئوتریش، ١٠٠ـەمەین ساڵوەگەڕی سایکس پیکۆیان مەحکووم کرد

0
960

١٠٠ ساڵ لەمەبەر، فرانسوا پیکۆ و مارک سایکس، ڕوخساری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمیان گۆڕی و ئەو ناوچەیەی زیاتر لە چەند سەدەیەک لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، بەسەر چەند دەوڵەتێکی دابەشکرا. دابەشکردنی ناوچەکە لەنێوان هەردوو زلهێزی ئەو دەمەی جیهان واتا بریتانیا و فەڕانساە ئەنجام درا.

کوردانی وڵاتی ئۆتریش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی بەرانبەر بە ١٤ی مەی ٢٠١٦، کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش لە بەردەم سەفارەتی فەڕانسە لە شاری ڤیەن کۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لە هەمبەر دابەشبوونی کوردستان بە پێی ڕێککەوتنی سایک – پیکۆ دەربڕی.

شایانی ئاماژەیە کە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کە بە دەست پێشخەریی یەکێتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی سوورە بەڕێوەچوو، ئەژمارێکی بەرچاو لە کورەکانی هە رچوار پارچەی نێشتمانی دابەشکراو بەشدارییان کرد.
کوردانی بەشداربووی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە ئاڵای کوردستانیان بە نیشانەی یەک وڵاتی هەڵگرتبو

شایانی باسە رۆژنامەی واشنتن پۆست،  تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی رێککەوتنی سیاکس پێکۆ، راپۆرتێك بڵاو دەکاتەوە و تیایدا ھاتووە کە رووداوەکانی ئەمدوایەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەیەکی روونە کە ئەو رێککەوتنە بەسەرچووە و ناوچەکە پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێیە.

نووسەری ئەو راپۆرتە، رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەمریکی، دەیڤد ئێگنەیتیسە و ناوبراو ماوەی چەند ھەفتەیەکە سەردانی باشووری کوردستانی کردووە و لێرە ژمارەیەک راپۆرتی لەسەر داھاتووی عێراق و نەخشەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نووسیووە.

لەو راپۆرتەدا ھاتووە، ئێستا عێراق و سووریا لە واقیعدا دابەش بوون و لە ھەردوو ولات شتێک بەناوی حکومەتی مەرکەزی بوونی نییە

13094257_708493392622914_4047655190461553091_n

13100779_708493272622926_2081019056635031769_n

13164234_708493185956268_7171336048500778614_n

13174159_708493159289604_8577680975470041782_n

13178979_708493129289607_5344321746693906527_n

jashi-ferzi

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.