Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە شیراز چەند کەسێکی ئەفغانیی دەستبەسەر کراو لە پێشانگایەک نمایش کران

لە شیراز چەند کەسێکی ئەفغانیی دەستبەسەر کراو لە پێشانگایەک نمایش کران

0
1406

هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەیەکی کەم وێنەدا و بە ڕێچکە وەرگرتن لە کردەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، چەند کەسێکی ئەفغانی ـیان کە دەگوترێ بێ ئیزن هاتوونە ناو خاکی ئێران، لە پێشانگایەک نمایش کرد و خستیانە بەرچاوی خەڵک.

ڕۆژی کورد: هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شیراز، چەند کەسێک لە پەنابەرانی نایاسایی ئەفغانیان لە ناو قەفەسێکدا و لە ژێر ناوی “دۆزراوەکانی کەلانتەرییەکانی شیراز” لە پێشانگایەکدا خستە بەر چاوی خەڵک.

ئەو کردەوە دوور لە مرۆڤایەتییەی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شیراز، ڕٶژی شەممە 16ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی و لە پێشانگایەک لە ژێر ناوی “دۆزراوەکانی کەلانتەرییەکانی شیراز لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا” بەڕێوەچووە و تێیدا بەشێک لە مادەی هۆشبەر و خواردنەوە ئەڵکۆڵییەکان و فیلمی ڕێگەپێنەدراو و ئەو چەند کەسە ئەفغانیە لە ناو قەڵبەزێکدا نمایش کران.

هەروەک لە وێنەکانیشدا دیارە، ئەو چەند لاوە ئەفغانییە لە ناو قەڵبەزێکدا و لە حاڵێکدا کە چاویان بە پەڕۆیەکی سپی داپۆشراوە نمایش کراون. کردەوەیەک کە داعش لە هەمبەر پێشمەرگە دەستبەسەر و دیل کراوەکان و کچانی کوردی ئێزیدیدا ئەنجامی دەدا.

هاوکات، ناسر کشاوەرز، جێگری هاوئاهەنگیی هێە ئینتزامییەکانی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە کە لە عەمەلیاتێکی دوو ڕۆژەدا 277 کەس لە پەنابەری ڕێگەپێنەدراو و نایاساییمان لەو پارێزگایەدا دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کردەوەی ڕژیمی ئێران لە هەمبەر ئەو لاوە ئەفغانییانە دێتە ئاراوە کە ئامادە نین لە شەڕی سووریە و پشتگیری لە بەشار ئەسەد بەشدار بن، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمیش لەو شێوازە وەک ئازاردانێکی دەروونی کەڵک وەردەگرن تا بەم شێوەیە ڕەوانەی سووریە و شەڕیان بکەن.

63d21f04-c559-4213-ae77-f30cad1b5986_cx0_cy3_cw0_w987_r1_s_r1

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاگەیاندنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین تاقیکاریی ناوکیی کوریای باکوور و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان
بابەتی دواترلە پەسوێی سەر بە پیرانشار، خەباتی چەکداری بەردەوامە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان