لە ناوچەی مەرگەوەر هێرش کرا سەر پایەگای بەسیجی شارەدێی دزێ

0
786

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ئورمیە، کات ژمێر ٣ و نیوەی بەرەبەیانیی شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ١٤ی پووشپەڕی، کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر پایەگای بەسیجی شارەدێی دزێ ـی مەرگەوەرـی سەر بە باژێری ئورمیە.

ئەو هێرشە لە لای ڕێگای گوندی گیسانەوە ئەنجام دراوە و ماوی نیو کاتژمێر درێژەی کێشاوە، بەشێک لە پایەگای بەسیجی شارەدێی دزێ زیانی بەر کەوتووە و دەستی یەکێک لە سەرباز- بەسیجەکانی پایەگاش شکاوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ناوچەی مەرگەوەر، فەرماندەی پایەگای بەسیجی شارەدێی مەرگەوەر کە جاشێکە بە ناوی “فەریق ئازادیخاه” و خەڵکی شارەدێی دزێ یە، لە کاتی هێرشەکەدا هەڕەشەی لە سەرباز و بەسیجەکانی ناو پایەگا کردووە کە لە ئەگەری بەربەرەکانی و خۆڕاگری نەکردندا بە تووندی سزا دەدرێن وتەنانەت سزای کوژرانیشیان بۆ دەردەچێ.

یەکێک لە سەرباز-بەسیجەکانی ئەو پایەگا بەسیجە لە کاتی پەلامارەکەدا لە ترسان خۆی فرێداوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دەستی شکاوە.

دەنگی پەلامار و ڕەگبارەکان بە شێوەیەک بووە کە هەر هەموو دانیشتوانی شارەدێی دزێ ئاگاداری هێرشەکە بوون.

بەپێی ماڵپەڕی “هەڵۆکانی زاگرۆس” و هەروەها ماڵپەڕی “هەڵۆی کوردستان”، هەڵۆکانی زاگرۆس ئەنجام دانی ئەو پەلامارەیان وەئەستۆ گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژی کورد، ناوی ٢٠ کەس لە دەست بەسەرکراوانی ڕەشبگیری ئەم دواییانەی کوردستان بلاو دەکاتەوە
بابەتی دواتربۆ یەکەم جار وێنەی ئوباما بە جلی ئیسلامییەوە بڵاو بۆوە و هەڵای ناوە